توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنی ماسی و خۆراكی ده‌ریایی له كاتی دووگیانی و شیردان به مناڵی كۆرپه، باشتر یارمه‌تی ژنان ده‌دات.
كۆمه‌ڵێك له شاره‌زایانی خۆراك و پزیشكان پێشنیازییان كردووه كه هه‌فتانه ژنانی دوو گیان و دایكانی شیر به منداڵانی ساوا ده‌ده‌ن، به لایه‌نی كه‌م ده‌بێت سێ ژه‌م ماسی و خۆراكی ده‌ریایی بخۆن.
ئه‌م پێشنیازه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئامۆژگارییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی بووه كه ده‌ڵێن هه‌ندێ ماسی ئۆقیانووسه‌كان له ئاستێكی ژه‌هراوی‌دا جیوه‌یان تیادایه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه جارێكی تر مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه پێشێ كه هه‌تا چه‌ند خۆراكی ده‌ریایی سوودی هه‌یه؟
له‌و باره‌یه‌وه، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا كارۆڵ پێرسن ده‌ڵێت له مێژه‌وه ماسی به خۆراكی مێشك ناسراوه، به‌ڵام ئێستا له ئه‌مه‌ریكادا مشتومڕێكی به‌رفراوان سه‌باره‌ت به سوودی بۆ مرۆڤ هه‌یه.
پاش ئامۆژگاری حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ ژنانی دووگیان سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراكی ده‌ریایی، پتر له نیوه‌ی ژنان به گوێی ئامۆژگارییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی‌یان كردووه.
به‌ڵام ئێستا كۆمه‌ڵێك له زانایانی ئه‌مه‌ریكی ئامۆژگاری ژنان ده‌كه‌ن كه‌وا پێشنیازه‌كانی حكومه‌ت پشتگوێ بخه‌ن و به لایه‌نی كه‌م هه‌فتانه سێ ژه‌م ماسی و خۆراكی ده‌ریایی بخۆن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن خواردنی 340 گرام له‌و خۆراكانه یارمه‌تی باشی مێشكی منداڵانی ساوا ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه، دكتۆر جه‌یمس مارگره‌یگه‌ر كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستی‌یه‌یان ئه‌نجامداوه، ده‌ڵێت من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئێستا به‌ڵگه‌ی نوێ سه‌باره‌ت به باشی خواردنی ماسی له كاتی دووگیانی‌دا هاتۆته كایه‌وه.
شایانی باسه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، توێژینه‌وه‌یه‌كی تر گه‌یشته ئه‌و ئامانجه‌ی كه ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان له كاتی دووگیانی‌دا خۆراكی ده‌ریاییان خواردووه، مێشكیان باشتر بیر ده‌كاته‌وه.