ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سعود
بارزانی تاوانبار كردووه به‌وه‌ی كۆمه‌كی پارتی كرێـكارانی كوردستان ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكردووه.
دكتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت ئه‌و قسـانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له ڕاستیـیه‌وه زۆر زۆر دووره، وه ده‌شڵێت كه‌س په‌كه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌عوه‌ت نه‌كردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.