كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له ناوچه‌ی جسـر دیاله‌ی زۆرینه شیعه‌ی به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س
كوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت دوو بۆمبه‌كه به دوای یه‌كدا ته‌قیونه‌ته‌وه و زیاتر له 20 كه‌سی دیكه‌شیان برینداركردووه، وه ده‌شڵێن له‌و ده‌مه‌دا ڕوویداوه كه خه‌ڵـكێـكی زۆر خڕبووبوونه‌وه به مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن چه‌ندین ژن و منداڵ له نێو قوربانیـیه‌كاندان.
له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس بڕیاری دا ڕێوشوێنی نوێ بگیرێته‌به‌ر بۆ باشـكردنی چاودێریكردنی حكومه‌ت بۆ ئه‌و پاسه‌وانه تایبه‌تانه‌ی ئه‌ركی پاراستنی كارمه‌ندانی ئه‌مریكایی‌یان له عێراقدا له ئه‌سـتۆدایه.
شـایانی باسه لیژنه‌یه‌كی باڵا ئه‌م ڕێوشوێنه نوێـیه‌ی ڕاسـپاردووه. لیژنه‌كه له لایه‌ن خانم ڕایسه‌وه دانراوه بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی ڕۆڵی كۆمپانیا ئاسایشیـیه‌كان له عێراق، ئه‌وه‌ش پاش ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی پاسه‌وانانی كۆمپانیای بلاكوه‌ته‌ری ئه‌مریكایی له 16 مانگی نۆدا له به‌غدا، كه تیایدا نزیكه‌ی 17 هاوڵاتی سڤیلی عێراقی كوژران.