ڕێبه‌رانی جیهان هێرشه‌كانیان ناپه‌سه‌ندكردوون كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كرایه سه‌ر كاروانێـكی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتانی پێ بوو له كه‌راچی.
ده‌مڕاستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتمانی ئه‌مریكا گۆردن جاندرۆ گوتی ئه‌مریكا به غه‌م و په‌ژاره‌یه بۆ له‌ده‌سـتچوونی گیانی خه‌ڵـكی بێ گوناح، به‌ڵام توندڕه‌وه‌كان ناتوانن پـێشـی پاكسـتانیـیه‌كان بگرن له هه‌ڵـبژاردنی نوێنه‌رانیان به ڕێـگای پـرۆسه‌یه‌كی ئاشـكرا و دیموكراتیـك.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش گوتی واشـنتۆن له‌گه‌ڵ گه‌لی پاكسـتانه و هیچ ئامانجێـكی سـیاسی ناتوانێت پاكانه‌ی كوشـتنی خه‌ڵـكی بێ گوناح بكات.
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان هێرشه‌كانی ناپه‌سه‌ندكرد و گوتی ئه‌و تێرۆریزمه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم وه‌سـتاوه پـێویستی به كاردانه‌وه‌ی به‌هێز و سـووربووی ته‌واوی وڵاتانی هه‌رێمی هه‌یه.
چین و یه‌كێتی ئه‌وروپاش بۆمب ته‌قاندنه‌وه كوشـنده‌كانیان ناپه‌سه‌ندكردووه. سـكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون حه‌په‌سـاندنی خۆی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كان ڕاگه‌یاند و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیـیان كرد.