سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی جیهانی مه‌ترسی شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م ده‌هێنـنه كایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێ له به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ئێران نه‌گرن.
سه‌رۆك بوش له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆشـكی سـپی ڕایگه‌یاند هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانێـكی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی زۆر به جدیـیانه وه‌رده‌گرێت. ئاماژه‌ی به لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا كه گوتبووی پـێویسـته ئیسرائیل له‌ناوبـبرێت.
به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له فشـاركردن بۆ سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌یه‌كی ئابوری توندتر به‌سه‌ر ئێران‌دا. گوتیشی ئه‌وانه‌ی، كه به كه‌سه به‌رپـرسه‌كانی ناو ئێران ناوی بردن، ماندووبوون له گۆشه‌گیری وڵاته‌كه، وه له دوایدا بڕیار ده‌ده‌ن كه سـیاسه‌ته‌كه‌ی ئێسـتاكه‌ی ئێران چیدی ئه‌و سه‌ختیـیه ناهێنێت.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌باره‌ت به تێـبـیـنیه‌كانی سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمێر پـوتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ك به‌دی ناكات كه ئێران به‌نیازبێت بۆمبی ناوه‌كی دروسـت بكات،
سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌ره‌و پـێش ده‌ڕوانێت كه به‌ڕێز پـوتن تێـبـینیـه‌كانی ڕوون بكاته‌وه. گوتیشی به‌ڕێز پـوتن له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی مانگی ڕابردووی APEC له ئوسـترالیا پـێی ڕاگه‌یاندبوو پـێویسـته جیهان دڵـنیا بكرێته‌وه له‌وه‌ی ئێران توانای دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی نیـیه.