نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات بۆ دڵنیابوونه‌وه له دادگایـیكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمپانیا تایبه‌ته ئاسایشیــیانه‌ی كه له عێراقدا كرده‌وه‌ی
تاوانكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق ئه‌م داواكاریـیه‌ی له ڕاپـۆرتی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراقدا خسـته ڕوو. ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا ئاماژه به چه‌ند ڕووداوێـكی كوشـنده ده‌دات به به‌شـداری ئه‌و كۆمپانیا تایبه‌تانه له مانگی چواره‌وه هه‌تا مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵ.
ڕاپـۆرته‌كه داوا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات ڕێـنمایی لـێپـرسـینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه دابمه‌زرێنێت.
شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق زۆر بـێـزاره سه‌باره‌ت به‌و دوو ڕووداوه كوشـنده‌یه‌ی ئه‌م دوایـیه له لایه‌ن كۆمپانیا ئاسـایشه تایبه‌ته‌كانه‌وه كه سه‌ر به وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن.
له یه‌كه‌م ڕووداودا 17 كه‌سی سڤیلی عێراقی گیانیان له‌ده‌ستدا كاتێـك پاسه‌وانانی كۆمپانیای بلاكۆته‌ری ئه‌مریكی ته‌قه‌یان به ناو شه‌قامێـكی شـاری به‌غدادا كردبوو. له ڕووداوی دووهه‌مدا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو 2 خانمی عێراقی به‌ده‌سـتی پاسه‌وانانی كۆمپانیایه‌كی ئاسایشی ئوسـترالیا كوژران.