له ڕاگه‌یاندنێـكدا دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌ناوبردنی تێرۆریزم له توركیا كه به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیری توركیا به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه به‌وه كراوه ژماره‌یه‌ك فه‌رمان له لایه‌ن ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه په‌سه‌ندكراون بۆ
گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی و ئابوری و سیاسی و هه‌روه‌هاش ئۆپه‌راسـیۆنی به‌زاندنی سـنووری هه‌ر وڵاتێـكی دراوسێ ئه‌گه‌ر پـێویست بكات بۆ لێـدان و بنه‌بڕكردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد، واته په‌كه.
هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌نكه‌ره، شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی هاوكاری نێوان عێراق و توركیا پـێویسـتیـیه‌كی به په‌له‌یه و ئێجگاریش گرنگه به‌وه‌ی عێراقیـیه‌كان و توركه‌كان و ئه‌مریكاش به‌شـداربن له كاركردن بۆ له‌ناوبردنی تێرۆریزم.
ئهنكهر ده‌ڵێت ئه‌ندامانی په‌كه‌كه هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقیـیان كردووه‌ته بنكه بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ ئهپـۆستۆلۆ Andrew Apostolou شـیكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی سـیاسی له واشـنتۆن سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
ئه‌ندرۆ ئهپـۆستۆلۆ ده‌ڵێت هه‌ر هاوكاریـیه‌كی نێوان عێراق و توركیا ده‌بێت هه‌رێمی كوردسـتانیش تیایدا به‌شداربێت، ئه‌مه‌ش واته پـێویسته توركیا سه‌ودا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتاندا بكات. هه‌روه‌ها ئه‌ندرۆ هێرشی له‌شـكری بۆ سه‌ر په‌كه‌كه به ته‌نها ڕێـگه‌ی چاره‌سه‌ركردن نازانێت، وه ده‌ڵێت ناتوانرێت ته‌نها به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی په‌كه‌كه له ڕگوڕیشهوه ههڵـپـكێشرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.