ڕۆژی دووشه‌ممه كابینه‌ی حكومه‌تی توركیا كۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنێـتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشـه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد، ئه‌وه‌ی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه
بووه‌ته مایه‌ی كوژرانی 15 سه‌ربازی توركی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه جه‌میل چیچكی جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌نقه‌ره هه‌موو بژاره‌كان له دژی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌به‌ر چاو ده‌گرێت، له‌وانه ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسـیۆنی له‌شـكری له ناو خاكی عێراق.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌بار قادر، شـاره‌زای كاروباری توركیا سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.