ئێسرائیل ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی ئاماده‌یه ده‌سـت به وتووێـژه فه‌رمیـیه‌كانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا ده‌سـتپـێـبكاته‌وه، هاوكاتیش هێرشـێـكی موشه‌كی فه‌له‌ستینی باڵای كێـشـایه سه‌ر هه‌وڵه دیبلۆماسـیـیه‌كان.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان وریا كاڵێ وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆك وه‌زیران ئێهود ئۆڵمه‌رت به كابیـنه‌كه‌ی وت ئامانجی كۆنفرانسی ئاشتی جیهانی داهاتوو له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌ڕخسـتنی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت وتی مه‌به‌ستی گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته بۆ دروسـتكردنی دوو وڵات، ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، بۆ خه‌ڵكانی هه‌ردوولا.
ئه‌مه‌ش وتووێـژی ئاشـتی ڕه‌سمی یه‌كه‌م ده‌بێت له‌وه‌تای گفتوگۆكان ڕووخان له كاتی توندوتیژیـیه‌كاندا پـێش شه‌ش سـاڵ له‌مه‌و پـێش.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینی كرد كه له لایه‌ن ڕۆژئاواوه وه‌ك هاوبه‌شـێـكی ئاشتی پـشتـگیری لـێـده‌كرێت. گوتیشی ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به‌ره‌و پـێشـه‌وه بچێت له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه میانڕه‌وه‌كان دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس كۆنتڕۆڵی كه‌رتی غه‌ززه‌ی كردووه.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت وتووێـژه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی پلانی نه‌خشه‌ی ئاشـتی ده‌بێت كه له جیهانه‌وه پـشتگیری لێ ده‌كرێت. نه‌خشه‌كه داوا ده‌كات له فه‌له‌ستینیـیه‌كان كه گروپه تێرۆریـستیـیه‌كان هه‌ڵبوه‌شـێنـنه‌وه و ئیسرائیلیـیه‌كانیش چالاكی نیشته‌جێـكان بوه‌سـتێنن، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان تا ئێسـتا پابه‌ند نه‌بوون پـێوه‌ی.
له كاتێـكدا به‌ڕێز ئۆڵمه‌ره‌ت باسی پـرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كرد، فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له غه‌ززه‌وه موشـه‌كێـكی كاتیۆشای ڕوسـیـیان به‌ره‌و ئیسرائیل ته‌قاند، ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه كه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان توانای چه‌كه‌كانیان په‌ره‌پـێداوه.