ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNHCR نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له به‌رامبه‌ر بڕیارێـكی نوێی حكومه‌تی سوریا كه مه‌رجی وه‌رگرتنی ڤیزای بۆ ئه‌و
عێراقیـیانه داناوه كه ده‌یانه‌وێت بچنه وڵاته‌كه‌یه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی له ژنێڤ ده‌مڕاستێـكی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ڕۆن ڕێدمۆند، به په‌یامنێرانی گوت ئه‌م مه‌رجی وه‌رگرتنی ڤیزایه‌ی كه له لایه‌ن سوریاوه بۆ عێراقیـیه‌كان دانراوه ده‌رگای دواهه‌مین پـشت و په‌نا به‌ره‌و ڕووی په‌نابه‌رانی عێراقیدا داده‌خات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه سوریا ئه‌م مه‌رجی وه‌رگرتنی ڤیزایه‌ی خسـتۆته قۆناغی جێبه‌جێـكردنه‌وه. مه‌زه‌نده ده‌كرێت 1.5 ملیۆن عێراقی به‌ره‌و سوریا هه‌ڵهاتبن، وه ئه‌ركیان خسـتۆته سه‌ر سیستمی ته‌ندروستی و په‌ره‌وه‌رده‌یی ئه‌و وڵاته.
حكومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ڤیزا ده‌دات به‌و عێراقیـیانه‌ی كه به مه‌به‌ستی كاری بازرگانی و زانستی و په‌روه‌رده‌یی ده‌یانه‌وێت بچنه وڵاته‌كه‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردنیش مه‌رجی ڤیزایان بۆ عێراقیـیه‌كان داناوه، پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 500 هه‌زار په‌نابه‌ر چوونه‌ته وڵاته‌كه‌یانه‌وه. سوریا و ئوردن به‌رده‌وام داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی نێونه‌توه‌یی ده‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی عێراقی.