چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكرانیا ڕایانگه‌یاند كه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئۆكرانیا واڵا و ململانێی له‌خۆگرتبوو، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ كێشه له
لیستی ده‌نگده‌راندا ڕوویداوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـكخراوی ئاسـایش و هاوكاری له ئه‌وروپا گوتی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی كه له ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌چوو زۆر له‌گه‌ڵ پـێوانه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دیموكراسی یه‌كی گرتۆته‌وه.
ئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه فه‌رمیـیه‌كان نیشـانی ده‌ده‌ن كه‌وا له كۆی دوو له‌سه‌ر سێ ده‌نگه‌كانی كه هه‌تا ئێسـتا جیاكراونه‌ته‌وه، لیستی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن خانم یولیا تیمۆشێنكۆ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 33 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام پارتی سه‌رۆك وه‌زیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ (پارتی هه‌رێمه‌كان) نزیكه‌ی له‌سه‌دا 32 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌سـتهێناوه.
هه‌ردووكیان خانم یولیا و سه‌رۆك وه‌زیر یانوكۆڤیچ ده‌ڵێن ئه‌وان حكومه‌تی نوێ پـێـكده‌هێنن. به‌ڕێز یانوكۆڤیچ له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌كه‌ی گوتی ئه‌نجامه‌كان مافی ئه‌وه‌ی ده‌ده‌نێ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پـێـكبهێنێت. هاوكاتیش خانم یولیا تیمۆشێنكۆ ده‌ڵێت ئه‌و داوا له سه‌رۆكی وڵات ڤكتۆر یوشچێنكۆ ده‌كات ڕێـگه‌ی پێ بدات حكومه‌تی نوێ پـێـكبهێنێت.
پارتی ڤیكتۆر یوشچێنكۆ سه‌رۆك كۆماریش (our UKraine) نزیكه‌ی له‌سه‌دا 16 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. خانم یولیا تیمۆشێنكۆ ده‌ڵێت پارته‌كه‌ی ده‌چێته پاڵ پارته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار، تا بـبنه خاوه‌نی ده‌نگی زۆر زیاتر له به‌رامبه‌ر پارته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیردا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا ڕوون نیـیه هاوپه‌یمانێتی نێوان خانم یولیا تیمۆشێنكۆ و سه‌رۆكی كۆمار ڤیكتۆر یوشچێنكۆ وا بكات بـبنه زۆرینه له په‌رله‌ماندا. پـێشـبینی ده‌كرێت دانوسـتاندنی سه‌خت ڕووبدات پـێش ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێـكیان بتوانێت حكومه‌تێـكی هاوبه‌ندی پـێـكبهێنێت.