میوانی ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی شـاعیرێـكی تری شـاری دێرینی هه‌ولێره، ئه‌ویش غه‌ریب پـشـده‌ری شـاعیره.
غه‌ریب پـشـده‌ری سه‌ره‌تا خۆیمان پێ ده‌ناسێنێت و ده‌ڵێت من له سـاڵی 1941 له شـاری قه‌ڵادزێ له خانووی كه‌ریم ڕابی چاوم به دونیا هه‌ڵهێناوه، وه وه‌كو منداڵی ئه‌و وڵات و ده‌ڤه‌ره منیش زۆر به‌بێ نازی و دووره ده‌ست له خوێندن و له ژیانێـكی پـۆشت و كامه‌رانی و له پـۆشته و په‌رداخی دوور بووم.
غه‌ریب پـشـده‌ری شـاعیر ده‌ڵێت زمانی شیعر هه‌ر له دووره‌وه بۆخۆی دیاره، هه‌ر به ناره‌نارێـك كه له‌به‌ر خۆته‌وه قسه‌یه‌ك گۆرانیـیه‌ك زه‌مزه‌مه‌یه‌ك ده‌ڵێت، ئه‌و وشـانه‌ی كه له چوارچێوه و له قاڵبی شیعردا بن بۆخۆیان ئاوازه‌كه ڕێـكده‌خه‌ن و ئاوازه‌كه ده‌ده‌ن و بۆخۆیان ده‌نگ و ڕه‌نگیان لێ په‌یدا ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.