جێـگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت توندوتیژی له وڵاته‌كه‌دا دابه‌زیوه‌ته نزیمترین ئاستی له‌وه‌تای ته‌قینه‌وه‌كانی سـاڵی 2006 ی مه‌زاری
ئه‌لعه‌سـكری له سامه‌ڕا ڕوویدا، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی هه‌ڵـگیرسـانی كوشـتنكاری تایفی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ ڕایمۆند ئۆدێرنۆ كه له به‌غدا بۆ په‌یامنێران ده‌دوا گوتی له مانگی یه‌كه‌وه ڕێژه‌ی ئه‌و هێرشـانه‌ی له به‌غدا ده‌كرێن بۆ له‌سه‌دا 50 هاتووه‌ته خوارێ. هه‌روه‌ها قوربانیـیه سڤیلیـیه‌كانیش كه‌مبووه‌ته‌وه.
شـایانی باسه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی دووه‌وه له به‌غدا ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌تێـكی توندی ئاسایشی كردووه، وه پاشـان فراوانتریان كرد تاوه‌كو پارێزگاكانی دیكه‌ش بگرێته‌وه. ئامانجی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه تۆڕه تێرۆریسـتیـیه‌كانی ئه‌لقاعیده له عێراق و هه‌روها یاخیبووانی شیعه و سوننه بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری سلێمانی ئه‌ندامێـكی هێزی تایبه‌تی ئه‌لقودسی ئێرانیان ده‌سـتگیركردووه. له‌شـكر ئه‌و كه‌سه‌ی به ڕاهێنانپـێـكردن و دابینكردنی چه‌ك بۆ یاخیبووان له عێراق گوناهبار ده‌كات.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی هه‌رێمه‌كه ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌ستگیركراوه یه‌كێـكه له ئه‌ندامانی شـاندێـكی بازرگانی ئێرانی.