بان كی موونی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات ئێران په‌یڕه‌وی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكات سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا ئاگاهی دا له‌وه‌ی ڕه‌نگه جیهان خۆی بۆ شه‌ڕ له دژ ئێران ئاماده بكات ئه‌گه‌ربێت و مشـتومڕه‌كان سه‌رنه‌گرێت.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا مارگرێت به‌شیر له باره‌گای نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له نیویۆرك ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له لـێدوانێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ په‌یامنێران له كرانه‌وه‌ی 62 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی، بان كی موون سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی مه‌سه‌له‌ی جموجۆڵه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی كارنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بێرنارد كۆشـنێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گوتی پـێویسته جیهان له خۆ ئاماده‌كردندابێت بۆ شه‌ڕ ئه‌گه‌ر هاتوو دانوسـتاندن شـكستی هێنا و ئێرانیش له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی سه‌ركه‌وتووبوو. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بووه مایه‌ی كاردانه‌وه‌ی دیبلۆماتانی ڕوسـیا و چین كه ئه‌مانیش له لای خۆیانه‌وه نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر شیانه‌كانی به‌كارهێنانی هێز.
بان كی موون به په‌یامنێرانی گوتووه هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ست به جموجۆڵه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێرانه‌وه پـێویسته له ڕێی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌روه‌هاش به ڕێـگه‌یه‌كی ئاشـتیـیانه.
سـكرتیری گشتی UN ده‌ڵێت داوا له ئێران ده‌كه‌م هاوكاریـیه‌كی ته‌واو بكات و به ڕوونی و ئاشـكرایی كار له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا بكات و هه‌روه‌هاش ئه‌و پلانی كاركردنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیدا ڕێـككه‌وتووه له‌سه‌ری جێبه‌جێی بكات. ڕاست و ڕه‌وانیش هیوادارم ئه‌م ڕێـكـكه‌وتنه‌ی نێوان ئێران و ئه‌م ده‌زگا چاودێریـیه‌ی UN كاریگه‌ربێت بۆ چاره‌سه‌ریـیه‌كی ته‌واوی مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی ئێران و وابه‌سته‌یی ته‌واوی ئێران به بڕیاره په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه كرۆكی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌یه.
هه‌ندێ له وڵاتان داوای سـزایه‌كی نوێی توندتریان كردووه بۆ سه‌ر ئێران، به‌ڵام بان كی موون ده‌ڵێت ئه‌و جۆره سـزایانه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تیایدا خاوه‌ن بڕیاره.
له هه‌فته‌ی داهاتوودا ڕێبه‌رانی وڵاتانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌چنه باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. وه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رز دانراوه له‌وانه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر عێراق.
سكرتێری گشتی UN و نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق پـێـكڕا به هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، وه‌ك بان كی موون ده‌ڵێت له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر تـۆكمه‌كردن و فراوانكردنی ڕۆڵی UN له عێراقدا. هه‌روه‌ها پـیاداچوونه‌وه‌ش به به‌رنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یدا ده‌كرێت له‌سه‌ر عێراق كه ژماره‌یه‌ك ئه‌رك دیار ده‌كات، وه بێ له‌وه‌ش واده بۆ حكومه‌تی عێراق داده‌نێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ئابوری و سـیاسـیـیه‌كان.
بان كی موون به په‌یامنێرانی گوت زۆریش نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به‌و كێشه مرۆڤایه‌تی‌یانه‌ی له عێراقدا هه‌ن.
بان كی موون سـكرتێری گشتی UN ده‌ڵێت گرفتی گه‌وره و مه‌زنی مرۆڤایه‌تی هه‌ن، وه‌ك مه‌سه‌له‌كانی تایبه‌ت به‌و هه‌موو په‌نابه‌رانه‌ی له عێراق ده‌چنه ده‌رێ.
سوریا و ئوردن ڕووبه‌ڕووی گه‌لێ سه‌ختی ڕشت ده‌بنه‌وه له هاوكاریكردنی ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌رانه‌دا كه هه‌فتانه به ڕێژه‌ی 15 هه‌زار كه‌س ده‌بن ده‌چنه ئه‌و وڵاتانه‌وه. ئه‌مه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌رانه.
پـێشتریش له ژنێڤ ده‌زگای كۆمه‌كـكاره‌كانی UN داوای 85 ملیۆن دۆلاریان كردبوو تا بتوانن پـێداویستی ته‌ندروستی بۆ دوو ملیۆن عێراقی دابین بكه‌ن له‌وانه‌ی ڕایانكردۆته وڵاتانی دراوسـێوه.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری ئاست به‌رزی چوار لایه‌نه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و هه‌روه‌ها وتووێـژی تریش له‌سه‌ر گرفته‌كان له ئه‌فغانسـتان.
بان كی موون داوا ده‌كات له ڕێـی وتووێـژه‌وه مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی ئێران چاره‌سه‌ر بكرێت
- Margaret Besheer