ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایان كرۆكه‌ری باڵیۆزی ئه‌مریكی له به‌غدا گه‌واهی خۆی له ڕاپـۆرتی هه‌ڵـسه‌نگاندنی ڕه‌وشی عێراقدا پـشكه‌ش به كۆنگرێس كرد.
هاوكارانمان شوان سه‌عید و سـمكۆ عه‌زیز ڕاپـۆرتێـكیان ده‌رباره‌ی گوته‌كانی ڕایان كرۆكه‌ر ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
به‌ڕێز كرۆكه‌ر گوتی ده‌زانم ئه‌ركێـكی قورس له‌سه‌ر شـانمه و هه‌موو توانایه‌كی خۆم ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنێـكی ڕاسته‌قینانه‌ی ڕه‌وشی عێراق. ده‌مه‌وێت ئه‌وه بخه‌مه ڕوو كه ده‌شێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له عێراقدا بـبینێت. هه‌روه‌ها عێراقیـیه‌كانیش توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ڵـسوكه‌وت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه عێراقێـكی ئارام و سه‌قامگیر و ئاشتی‌یانه له‌ناو خۆی و له‌گه‌ڵ درواسـێـكانیدا، به بۆچوونی من ده‌شـێت پـێـی بگه‌ین.
هه‌روه‌ها ڕایان كرۆكه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێسـتای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا ته‌نانه‌ت ئه‌وه واتابه‌خش ده‌بێت كه سه‌رجه‌م عێراقیـیه‌كان ئه‌وه بزانن خه‌ڵـكانی خواروو ته‌مه‌ن چل سـاڵ له عێراقدا هیچ ئه‌زموونێـكی تریان نه‌دی ته‌نها حوكمی بكوژی به‌عس نه‌بێت. ئه‌وه 35 سـاڵه حوكمی به‌عس پـڕبووه له تاوانكاری دژی مرۆڤایه‌تی. سه‌دام حسێن ده‌سـتی نه‌ده‌پاراست ته‌نانه‌ت له خه‌ڵـكانی ده‌وروبه‌ری خۆی واتا داموده‌زگاكانی خۆی، هه‌روه‌ها گازی له دژی كورده‌كان به‌كارهێنا و شیعه‌كانیشی سه‌ركوت كرد.
له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ئه‌مه هه‌ر بۆیه عێراق له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی داهاتووشدا وڵاتێـكی پـڕ كێشه و ئازار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها كرۆكه‌ر ده‌ڵێت ڕژێمی سه‌دام حسێن كه‌شـێـكی ترسـناكی خولقاند به جۆرێـك ئه‌ندامانی خێزانێـك متمانه‌یان به یه‌كتر نه‌بوو و له یه‌كتر ده‌ترسـان. پـێـشـكه‌وتن به‌ده‌سـتهێنراوه له‌نێو داموده‌زگاكاندا كه پـێشـتر نه‌بوون به‌ڵام هێشـتا هه‌ر كار ماوه ئه‌نجامبدرێت.
شه‌ڕی ئاینزایی سـاڵانی 2006 تا 2007 كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هاوڵاتیـیانی عێراق هه‌بووه. ئه‌مه زۆر نیـیه ئه‌گه‌ر بڵێن عێراق بۆ چه‌ند ماوه‌یه‌كی داهاتووش، وه‌ك ئاماژه‌ی پـێدا وڵاتێـك بێت كێشه‌ی هه‌ر ببێت.
هه‌روه‌ها ڕایان كرۆكه‌ر زیاتر له‌سه‌ر ده‌سـتكه‌وته‌كانی سه‌ر ئاستی نیشـتیمانی عێراق دووا و گوتی زۆر له‌و ده‌سـتكه‌وتانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نیشـتیمانی هاتوونه‌ته كایه‌وه كه ته‌نانه‌ت له خشـته‌ی ئامانجه‌كانی كۆنگرێس بۆ حكومه‌تی عێراقی ده‌سـتنیشـانكردبوو نه‌هاتوون بۆ نمونه كێشه‌ی فیدراڵی و مشـتومڕ له‌سه‌ر فیدراڵیزم، به تایبه‌تی له‌و پارێزگایانه‌ی كه سوننه‌نشینن و كۆمه‌ڵـگاكانیان سوننین وه‌كو دیالا و سه‌ڵاحه‌دین ده‌سـتیان كردووه به‌وه‌ی له‌وه بگه‌ن كه حوكمڕانی خۆیان به‌هێزتریان ده‌كات، وه چیدی به‌غدا ته‌نها چاره‌سه‌ر نیـیه بۆ كێشه‌كانیان.
ڕایان كرۆكه‌ر ده‌ڵێت سوننه‌كان ده‌سـتیان كردووه به‌وه‌ی له‌وه بگه‌ن كه چیدی به‌غدا ته‌نها چاره‌سه‌ر نیـیه بۆ كێشه‌كانیان
- شـوان عه‌زیز