حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان له‌ناكاو گوتارێـكی خۆی ڕاگرت كه بۆ هه‌زاران كه‌س پـێشـكه‌شی ده‌كرد پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگێـك كه له ده‌نگی ته‌قه‌كردن ده‌چوو ده‌كه‌وته
به‌ر گوێ له نزیـك ستادیۆمی سه‌ره‌كی كابوڵ.
كاربه‌ده‌سـتان داوایان له‌و خه‌ڵكه زۆره ده‌كرد ئارامی خۆیان بـپارێزن و ده‌شـیانگوت ئه‌و ده‌نگه به‌رزه له‌ئاكامی ئه‌و به‌رد هه‌ڵـدانه بووه بۆ سه‌ر ده‌رگایه‌كی ئاسن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سـانه‌ی نه‌یانده‌توانی بچنه ناو سـتادیۆمه‌كه.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كانی تر ده‌ڵـێن پـۆلیس ته‌قه‌ی به ئاسـماندا كردووه تا‌كو خه‌ڵـكه‌كه له سـتادیۆمه‌كه دوور بخه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكا له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن سه‌ربازێـكی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناوچه‌ی هێـڵمه‌ندی باشوری وڵاته‌كه ڕوویداوه كوژراوه.
له ڕاگه‌یاندنێـكی تری له‌شـكریدا هاتووه 4 سه‌ربازی تریش له هێزه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون. له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌دا باس له ڕه‌گه‌زنامه‌ی سه‌ربازه‌كان نه‌كراوه.