ئاژانسی وه‌زی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ڵێت ئێران كاتێـكی دیاریكراوی په‌سه‌ندكردووه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسـیاره‌كانی پـرۆگرامی ناوه‌كی. جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسه‌كه ئۆڵی هێنێنن ده‌ڵێت په‌یڕه‌ویـكردنی ئێران بۆ كاتێـكی دیاریكراو تا وه‌ڵامی پـرسـیاره ههڵـپهسـێردراوهكان بداته‌وه ده‌بێته" تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌نگین" بۆ خواسته ڕاسـتهقینهكانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێشـوازی له قایل بوونی ئێران ده‌كات كه له مێژه‌وه ده‌بوایه داواكاریـیهكانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌جێبهێنایه، هه‌رچه‌ندێـكه جێـگری گوته‌بێژ تۆمی كه‌یسی ده‌ڵێت ئه‌مریكا هه‌ر گومانی له به‌ڵـێنه‌كانی حكومه‌تی ئێران هه‌یه:
تۆم كه‌یسی ده‌ڵێت" ئه‌وان [ واته حكومه‌تی ئێران] پـێویست بوو بـیانتوانـیایه له مێژه‌وه وه‌ڵامیان بدایایهوه. ڕاسـتیـیهكهی ئه‌وان نه‌یانتوانیوه و یاخود نهیانویسـتووه ئه‌و كاره بكه‌ن بۆ چه‌نده‌ها ساڵ سه‌باره‌ت به پـرۆگرامێـك كه هه‌وڵـیان داوه بۆ زیاتر له بـیست سـاڵ له جیهانی بـشـارنهوه، به دڵنـیایییهوه چه‌ند هۆیه‌كی نیگه‌رانی به كراوه‌یی دههێـڵـێتهوه."
به‌ڕێز كه‌یسی ده‌ڵێت جگه له قایل نه‌بوون بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسـیاره‌كان له‌لایه‌ن ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونهتهوهیـییهوه لێـیانكراوه، حكومه‌تی ئێران هه‌روه‌ها شـكستی هێناوه له به‌جێهێنانی داواكاریـیهكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی پـرۆگرامی چڕكردنی یۆرانیۆمیان:
تۆم كه‌یسی ده‌ڵێت" ڕاستیـیهكهی كه ئه‌و پـرۆگرامه به‌رده‌وامه و پـێش ده‌كه‌وێت نیشـانی ده‌دات كه ڕژێمی ئێران به‌رده‌وامه له ئاڕاسته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی، له‌بری ئه‌وه‌ی بێـته پاڵمانه‌وه له وتووێـژكردن بۆ به‌ده‌سـتهێنانی ئه‌وه‌ی هه‌میشه گوتوویانه ئامانجه ئاشـكراكهیان، كه پـرۆگرامی ناوه‌كی مه‌ده‌نی ئاشتـییانهیه و بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه بۆ گه‌له‌كه‌ی داڕێژراوه."
جێی باسه حكومه‌ت له تاران قایل نه‌بوو چه‌ككردنی ناوه‌كی ڕابگرێت به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی 1737 و 1747 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. ئه‌نجامه‌كه‌ش ئێران سووده‌كانی به‌رنامه‌یه‌كی متمانه‌یی به‌لاوه ناوه كه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا و پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه پـێشـنیاركرابوو. ئه‌و به‌رنامه‌یه بریتـیـیه له یارمه‌تی ئێران بۆ گهشهپـێـكردنی پـرۆگرامی وزه‌ی ناوه‌كی. به‌ڕێز كه‌یسی ده‌ڵێت كه گه‌لی ئێرانیش به‌هاكه‌ی ده‌دات:
تۆم كه‌یسی ده‌ڵێت " گه‌لی ئێران ئازار ده‌كێشن وه‌ك ئه‌نجامی حكومه‌تێـك كه قایل نیـیه به‌شـداری بكات له ده‌رفه‌تێـكی هێـجگار چاك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌یه‌ك كه ئیدیعا ده‌كات بۆ گه‌له‌كه‌یه‌تی و بۆ گهشهپـێـكردنی وڵاته‌كه‌یه‌تی، كار بكات له‌گه‌ڵمان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پـرسـیارانه."
جێـگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تۆم كه‌یسی ده‌ڵێت چونكه ئێران قایل نه‌بووه پـرۆگرامی چـڕكردنی یۆرانیۆمی ڕابگرێت له مانگی دوانزه‌ی سـاڵی 2006 دوو كه‌ڕه‌ت ئابڵـۆقهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی به‌سه‌ردا سه‌پـێنراوه و ئێران دووچاری سـزای تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بیروبۆچوونه‌كانی خۆی نه‌گۆڕێت.
ئێران و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
