سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت بڵاوكردنه‌وه‌ی كاسـێـتـێـكی نوێی ڤیدیۆ له‌لایه‌ن ئوسامه بن لادنه‌وه
ئه‌و ده‌خاته ڕوو كه شه‌ڕی عێراق جه‌نگه دژی توندڕه‌وان و ده‌بێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتن له‌و شه‌ڕه‌دا به‌ده‌ستبهێنێت.
ڕۆژی شه‌ممه له سیدنی پـێش ده‌سـتپـێـكردنی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی ڕێـكخراوی ئابوری ئاسیا- پاسفیك APEC ، سه‌رۆك بوش سه‌باره‌ت به‌و ڤیدیۆیه‌ی بن لادن قسه‌ی كرد، وه گوتی په‌یامی ڕێبه‌ری تێرۆریسـتان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌یه كه گشت وڵاتان ده‌بێت هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـكان له‌و توندڕه‌وانه كه خه‌ڵكی بێ تاوان ده‌كوژن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
سه‌رۆك بوش گوتیشی وشه‌كانی بن لادن سه‌باره‌ت به عێراق ئه‌وه نیشـان ده‌دن كه تۆڕی ئه‌و تێرۆریسـتانه ده‌یانه‌وێت له عێراقدا په‌ناگایه‌كی پارێزراو دابمه‌زرێنن. هه‌روه‌ها گوتی په‌یامی بن لادن ناڕه‌زایـیه بۆ دیموكراسی و گه‌شه‌كردنی ئابوری جیهانی. هه‌روه‌ها په‌یامێـكی وه‌بیرهێنه‌ریشه كه له چ جیهانێـكی بڕ له مه‌ترسیدا ده‌ژین.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له سیدنی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هه‌ردوو هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی و به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.