سه‌رۆك بوش گه‌یشته سیدنی ئوسترالیا بۆ به‌شـداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌یی وڵاتانی ئاسیا- پـێسێفیك، كه تیایدا پـێشـبینی ده‌كرێت شه‌ڕی عێراق بـبێت به بابه‌تێـكی
سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی دامه‌زراوی ئابوری ئاسیا- پـێسێفیك كه بڕیاره دواتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات نزیكه‌ی 200 بزاڤكاری دژ به شه‌ڕ خۆپـیـشـاندانیان له سیدنی ئه‌نجام دا و پـێشـبینیش ده‌كرێت ژماره‌یان بگات به هه‌زاران.
بڕیاره سه‌رۆك بوش له‌نێو 21 سه‌رۆكی تری وڵاتی جیهاندا به درێژایی یه‌ك هه‌فته له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی ڕێـكخراوی ناوبراو وتووێـژ له‌سه‌ر بازرگانی جیهانی و هاریكاری ئابوری و گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ر له لوتكه‌كه سه‌رۆك چین هوو جینتاو سه‌ردانێـكی ڕۆژئاوای ئوسـترالیای كرد بۆ چاودێری مۆركردنی ڕێـكـكه‌وتنێـك له بواری وزه‌دا له نێوان كۆمپانیاكانی چین و ئوسترالیادا، كه تیایدا چین به به‌های ملیاره‌ها دۆلار گازی سروشتی ده‌ستده‌كه‌وێت.
شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئوسترالیا فراوانترین هه‌ڵمه‌تی ئاسایشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له پـێناو پاراسـتنی ڕێبه‌رانی میواندا. پـۆلیسی ئوسترالی پـێشـبینی خۆپـیشـاندانی توندوتیژانه ده‌كات له‌لایه‌ن بزاڤكارانی دژ به ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.