كاربه‌ده‌سـتان له به‌نگلادیش ده‌ڵـێن خانم خالیده زیای سه‌رۆك وه‌زیری پـێشووی وڵات به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌سـتگیركراوه.
خانم زیا كه له مانگی 10 ی سـاڵی ڕابردوودا ده‌سـتی له پـۆسته‌كه‌ی هه‌ڵـگرت، له ده‌مێـكی زووی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا خۆی و كوڕه بچوكه‌كه‌ی، عه‌ره‌فات ڕه‌حمان كۆكۆ، ده‌سـتگیركراون و ڕاپـێچی دادگایه‌كی شـاری ده‌كایان كردوون.
خالیده زیا پـێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتووه كه خۆی و كوڕه‌كه‌ی بێ تاوانن. هاوكات به دادوه‌ری دادگاكه‌شی گوت " ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵم به‌شـێـكه له پـیلانێـكی سـیاسی له دژم."
دادوه‌ری داگا ده‌سـتبه‌جێ فه‌رمانی ڕه‌وانه‌كردنی خانم زیای بۆ به‌ندیخانه دا و هه‌روه‌ها ئازادكردنیشی له‌بری دانی پاره بۆ كه‌فاله‌ت ڕه‌تكرده‌وه.
هاوكات عه‌ره‌فاتی كوڕیشی به مه‌به‌ستی لـێـكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا له گرتووخانه ده‌هێـڵرێته‌وه.
دۆزه‌ی گه‌نده‌ڵی كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له دژی خانم خالیده زیا پـێشـكه‌ش كرا، ده‌ڵێت گوایه خانم زیا له‌میانه‌ی پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیریدا زیادڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا كردووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا، ئه‌نجانه پاسریچه، له نیو ده‌لهی، ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان شوان سه‌عید وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.