سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان نه‌بیهـ به‌ری ده‌ڵێت پارتیـیه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن به‌نیازن واز له داواكاری دامه‌زراندنی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشـتیمانی بهێنن ئه‌گه‌ر لایه‌نه سـیاسـیه‌كانی وڵات بتوانن له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆكبـن.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز نه‌بیهـ به‌ری ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به ڕێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ بتوانن كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ند بكات ئه‌وا هێزه‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن له‌سه‌ر پـێـكهێنانی حكومه‌تی یه‌كێتی نیشـتیمانی سوور نابن.
تا پـێش ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی نه‌بیهـ به‌ری پارته‌كانی ئۆپـۆزیسـیۆن سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت و كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانیشی له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی كه زۆرینه‌ن له په‌رله‌ماندا ئه‌و داوایانه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه.
شـایانی باسه له مانگی 11ی سـاڵی ڕابردووه‌وه لوبنان كه‌وتۆته قه‌یرانێـكی سیاسی، پاش ئه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی سه‌ر به حزبوڵـڵا له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر فوئاد سه‌نیوره كشـانه‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆكی لوبنان، ئه‌مین له‌حود، گوتی حكومه‌تێـكی كاتی به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی له‌شـكر داده‌مه‌زرێنێت ئه‌گه‌ربێت و لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان تا پـێش ته‌وابوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كه‌ی له مانگی یانزه له سه‌ر سه‌رۆكی نوێی وڵات ڕێـك نه‌كه‌ون.
به‌ڵام فه‌رمانده‌ی له‌شـكری لوبنان میشێـل سلێمان پـشـتڕاستی نه‌كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌كه قبوڵ ده‌كات یان نا.