سه‌رۆك وه‌زیری توركیا پـرۆگرامێـكی پـێنج سـاڵه‌یی ئاشـكراكرد و ده‌ڵێت پـرۆگرامه‌كه ئابوری وڵات به‌هێز ده‌كات و هه‌روه‌ها توركیا له به ئه‌ندامبوونی له‌نێو یه‌كێتی
ئه‌وروپادا نزیـك ده‌خاته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به په‌رله‌مانی توركیای ڕاگه‌یاند كه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌و پـێشـبردنی چاكسـازی دیموكراتی له وڵات‌دا ده‌كات و هه‌روه‌ها چاو به ده‌سـتوردا ده‌خشێنێت و درێژه‌ش به كارنامه‌ی چاكسـازیـیهكانی كارداری و بازرگانی ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان گوتیشی من هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ به ئه‌ندامبوونی له‌نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا وه‌ك ڕێـگه‌یه‌ك بۆ باشـكردنی ئاسـته‌كانی سیاسی و ئابوری و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا ده‌بینم.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه پارتی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌پـێدانی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان له هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیری توركیا كابینه‌یه‌كی نوێی دامه‌زراند و له نێویدا پـۆستی به‌و كه‌سـانه دا كه به پـشـتیوانی بواری كارداری و به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپادا دهناسـرێن.
شـایانی باسه نیكۆلاس ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند ئه‌و دژی ئه‌نجامدانی دانوسـتاندنی نوێی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا نیـیه، به‌ڵام گوتیشی ئه‌و له بهرههڵـسـتیـكردنی له‌مه‌ڕ ته‌واوی به ئه‌ندامبوونی توركیا له نێو یه‌كێتی ئه‌وروپادا هه‌ر به‌رده‌وامه.