ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له ژماره‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌یدا له زاری كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه (پـنتاگۆن) بڵاویكرده‌وه كه‌وا هه‌ندێ له‌و چه‌كانه‌ی كه له‌لایه‌ن له‌شـكری ئه‌مریكاوه به هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی درابوون، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی توركیاوه له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له‌ناو توركیادا دۆزراونه‌ته‌وه، وه بۆ مه‌به‌ستی ئاژاوه و توندوتیژی به‌كارهاتووه.
كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ده‌ڵـێن كورده‌كانی عێراق ئه‌و چه‌كانه‌یان داوه به سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی توركیا.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ تاریق سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سـازداوه.
تاریق سدیق ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌تاوه‌كو ئێسـتا هیچ جۆره چه‌كێـكی سوك و گه‌وره‌یان نه‌داوه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو له ڕێـگه‌ی ئێمه‌وه بگاته ده‌ست هێزه‌كانی په‌كه‌كه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.