شیعه‌كان بۆ به‌شـداریكردن له فیسـتیڤاڵێـكی ئاینی مه‌زن به لێشـاو به‌ره‌و شاری پـیرۆزی عێراق (كه‌ربه‌لا) ده‌ڕۆن، وه پـێشـبینی ده‌كرێت زیاتر له ملیۆنێـك كه‌س ئاماده‌بـبن.
ئه‌م فیسـتیڤاڵه‌ی كه ڕۆژی سێشه‌مممه ده‌سـتپـێده‌كات سـاڵانه به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی ئیمام محه‌مه‌د ئه‌لمه‌هدی سازده‌كرێت، كه دوانزه‌هه‌مین و دوا ئیمامی شیعه‌كانه.
سه‌باره‌ت به توندوتیژی پـێش ده‌سـتپـێـكردنی فیسـتیڤاڵه‌كه، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار له به‌غدا ته‌قه‌یان له شیعه‌یه‌ك كردووه و كوشـتوویانه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و كه‌ربه‌لا ده‌ڕۆیشت.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه‌دا، له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یاندا، كه ئامانجی ئه‌لقاعیده له عێراق بووه، 8 تێرۆریسـتیان كوشتووه. له به‌یانـنامه‌یه‌كدا له‌شـكر ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازه‌كانی له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه له ناوه‌ند و باكوری عێراق ئه‌نجامیان داوه 16 تێرۆریستی گومانباریان ده‌ستـگیركردووه.
هه‌روه‌ها له‌شـكر ڕایگه‌یاند كه‌وا له شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكدا 4 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.
له باری سیاسیه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێبه‌ره گه‌وره‌كانی كورد و شیعه و سوننه‌ی عێراق به‌مه‌به‌سستی زه‌مینه خۆشكردن بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه سه‌ره‌كیـیه‌كان.