نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به توڕه‌یـیه‌وه سه‌رزه‌نشتی سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كردووه، ئه‌وانه‌ی داوای لادانیان كردووه، وه ده‌ڵێت سیناتۆر هێلاری كلینتۆن و سیناتۆر كاڕڵ لێڤن پـێویسته بێنه‌وه به هۆشی خۆیاندا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له‌میانه‌ی كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك وه‌زیری عێراق گوتویه‌تی ئه‌و دوو سیناتۆره ئه‌مریكایـیه وا قسه له‌سه‌ر عێراق ده‌كه‌ن كه موڵكی خۆیان بێت.
هه‌روه‌ها نوری ئه‌لمالیكی ڕه‌خنه‌ی له له‌شـكری ئه‌مریكاش گرت به‌وه‌ی كوژرانی خه‌ڵكی سڤیل له‌میانه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا دژی میلیشـیاكان له ناوچه شیعه‌نشینه‌كانی به‌غدادا. مالیكی ده‌ڵێت ئه‌وه كارێـكه جێـگای قایل‌بوون نیـیه هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌ك مالیكی گوتوویه‌تی، ده كه‌سی بێ تاوان بكوژن كاتێـك هه‌وڵیان داوه گومانبارێـكی تێرۆریست بگرن.
هه‌ر له‌و لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیـیه‌دا سه‌رۆك وه‌زیری عێراق داوای كردووه فه‌ره‌نسا داوای لێبوردن بكات پاش ئه‌وه‌ی گۆڤارێـكی ئه‌مریكی له زاری بێرنارد كۆشنێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساوه نووسیویه‌تی پـێویسته سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له‌كار لابدرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی نوری ئه‌لمالیكی هاوكاته له‌گه‌ڵ چوونی سه‌دان هه‌زار شیعه‌ئاینزا به‌ره‌و شـاری كه‌ربه‌لا، بۆ به‌شـداریكردن له مه‌راسیمێـكی سه‌ره‌كی ئاینیدا كه له‌ژێر بارێـكی توندی ئاسایشیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان پـێـكردووه له‌ئاكامی ئه‌وه‌ی له ماشێنێـكه‌وه ته‌قه كراوه به‌نێو ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و كه‌ربه‌لا چوون، ژنێـك كوژراوه و چه‌ندان كه‌سیش برینداربوون.
ڕۆژی شه‌ممه گوته‌بێژی له‌شكری عێراق عه‌مید قاسم ئه‌لموساوی ڕایگه‌یاند كه‌وا ته‌نها ماتۆر و پاسكیل و عه‌ره‌بانه قه‌ده‌غه‌یه له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری هاتوچۆ بكه‌ن.
بڕیاری ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه پاش ئه‌وه هات كه بۆمبێـك ڕۆژی شه‌ممه له گه‌ڕه‌كی كاظمیـیه‌ی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه، وه به‌هۆیه‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژران و 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.