ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO ده‌ڵێت بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیـیه درمه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌رگیز به‌و خێرایـیه‌ی ئێسـتا نه‌بووه، وه ئه‌وه‌ش واده‌كات
چاره‌سه‌ركردنی سه‌خت تر بێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێـكخراوی WHO ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی ده‌ركرد، وه تیایدا ده‌ڵێت له حه‌فتاكانه‌وه هه‌موو سـاڵێـك نه‌خۆشـیـیه‌ك یان زیاتر سه‌رهه‌ڵـده‌دات، وه ده‌ڵێت هه‌رگیز پـێـشتر وانه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی درمه ناسراوه‌كانی وه‌ك سیل سه‌خت تر ده‌بێت له‌گه‌ڵ گۆڕینی میكرۆبه‌كه بۆ شێوه‌یه‌كی تر، كه وای لێده‌كات زیاتر به‌رامبه‌ر به ده‌رمان خۆی ڕابگرێت.
ڕێـكخراوه‌كه ده‌شـڵێت گه‌شتی ئاسـمانی نێونه‌ته‌وه‌یی هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بووه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه درمه‌كان له ماوه‌ی 50 سـاڵی ڕابردوودا. پـشـتڕاستیشی كرده‌وه كه‌وا زیاتر له 1100 حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی جۆراوجۆر ته‌نها له‌ماوه‌ی 5 سـاڵی ڕابردوودا ڕوویداوه.
ڕێـكخراوه‌كه له هه‌ر هه‌موو 193 ئه‌ندامه‌كه‌ی خواست هاوكاری زیاتری یه‌كتری بكه‌ن و ڕاپـۆرت سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه درمه‌كان پـێـشكه‌ش بكه‌ن و ڤایرۆسه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشـیـیانه به یه‌كتری بده‌ن تا بتوانرێت ده‌رمانی كوتانیان بۆ دروست بكرێت.