پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت خۆكوژێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراو خۆی له باكوری وڵاته‌كه‌دا ته‌قاندۆته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 24 كه‌سی كوشـتووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵـێن ته‌قینه‌وه‌كه له به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له شـارۆچكه‌ی بێجی بووه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 65 كه‌سی تری برینداركردووه.
هه‌ر له باكوری عێراق، له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپـته‌ری ئه‌مریكی كه‌وتووه، وه هه‌ر هه‌موو 14 سه‌ربازه‌كه‌ی ناوی كوژراون. ده‌شـڵێن ڕاپـۆرته سه‌ره‌تایی‌یه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی میكانیكیـیه‌وه كه‌وتووه، به‌ڵام له‌شـكر شوێنی كه‌وتنه‌كه‌ی ئاشـكرا نه‌كردووه.
له هه‌واڵه‌كانی تری عێراقدا، ڕۆژنامه‌ی لێمۆندێ فه‌ره‌نسی(Le Monde) بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی پـێشـنیارێـكی فه‌ره‌نسی بۆ سـازدانی كۆنگره‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی عێراقی ڕه‌تكردۆته‌وه. ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتویه‌تی پـێویست به‌و جۆره كۆبوونه‌وانه ناكات چونكه ڕۆژانه ڕێبه‌ره سـیاسـیـیه‌كانی عێراق كۆده‌بنه‌وه.