گه‌وره كاربه‌ده‌ستێـكی ئه‌مریكی ڕه‌خنه له‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم (IAEA) ده‌گرێت له‌سه‌ر دانانی خشـته‌یه‌كی كات بۆ تاران تا
وه‌ڵامی پـرسـیاره‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بداته‌وه.
گرێـگۆری شۆڵت نوێنه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڤیه‌ننا گوتی ڕێـكـكه‌وتنه‌كه كه‌موكوڕی هه‌یه، وه ڕێـگه به پـشـكنینی فراوان له ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران نادات.
هه‌روه‌ها گرێـگۆری شۆڵت گوتی به ڕوونی دیاره كه ئێران هه‌وڵده‌دات سه‌رنج له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی تواناكانی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی لابدات، وه گوتیشی به‌ڵام ئێران به‌مه ناتوانێت ڕێـگه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگرێت سـزای زیاتری به‌سه‌ردا نه‌سه‌پـێـنن.
شـایانی باسه ڕۆژی سێشه‌ممه، جێـگری سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ئۆڵی هێنۆنێن و وتووێـژكاری ناوه‌كی ئێران جواد وه‌عیدی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌یان ڕاگه‌یاند كه ئه‌و خشته‌ی كاته‌ی تێدایه، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتریان له‌سه‌ر نه‌دا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی داهاتوو ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به ئێران بداته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
پـێشـتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دوو بڕیاری سـزادانی له دژی ئێران ده‌ركردووه له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم. ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی كه ڕه‌نگه بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت.