سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری له‌شـكری له ئه‌نجومه‌نی سـێنات گوتی حكومه‌تی عێراقی چالاك نیـیه، وه گوتی پـێویسـته په‌رله‌مانی عێراقی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی
لابه‌رێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌توانێت ڕێـكـكه‌وتنێـكی سـیاسی له‌نێوان لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كان بهێنێته كایه‌وه.
دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه سـێناتۆری دیموكرات كاڕل لێڤن ئه‌م تێبیـنی‌یانه‌ی دا، دوای سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی له‌گه‌ڵ سـێناتۆری كۆماری جۆن وارنه‌ر بۆ عێراق.
به‌ڵام سـێناتۆر جۆن وارنه‌ر به ڕاشـكاوانه داوای لابردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی نه‌كرد.
هه‌ردوو سـێناتۆریش له به‌یانـنامه‌یه‌كی هاوبه‌شـدا گوتیان له‌و كاته‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیادكراوه باری ئاسایش له‌و وڵاته باشـتر بووه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی شـكستی هێناوه له‌وه‌ی سوود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرێت بۆ پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه، وه گوتیشـیان ئه‌وان به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه‌كانی ئاشـتبوونه‌وه گه‌شبین نین.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی گۆردن جاندرۆ وه‌ڵامی تێبینی‌یه‌كانی كاڕل لێڤنی دایه‌وه و گوتی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا به‌دیكراوه كه ڕێبه‌رانی عێراق له پـێناو پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو وتووێژ ده‌كه‌ن.