سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و دڵـنیایه له‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی هاوبه‌شی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی ده‌كات كه ئێران ڕۆڵێـكی سوود به‌خش له عێراقدا نابینێت.
له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا له كۆشـكی سـپـی به‌ڕێز بوش ڕایگه‌یاند كه پـێی وایه به‌ڕێز ئه‌لمالیكی له‌وه ده‌گات كه ئێران هێزێـكی تێـكده‌ری سه‌قامگیری هه‌رێمه‌كه‌یه.
شـایانی باسه ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانێـكدایه بۆ تاران به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئێران‌دا. ڕۆژی پـێنجشه‌ممه میدیای ئێران له زاری ئه‌لمالیكیـیه‌وه ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ردوو وڵات زۆر شـتی هاوبه‌شـیان له نێواندایه و به‌نیازن په‌یوه‌ندیـیه‌كان پـته‌وتر بكه‌ن.
له هه‌مان كۆنفرانسـدا به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌گه‌ر به‌ڕێز ئه‌لمالیكی نیشـانه‌ی ئه‌وه ده‌دات كه ئێران ڕۆڵێـكی بنیاتنه‌ر له عێراقدا ده‌بینێت ئه‌وا مشـتومڕێـكی ڕاسـته‌وخۆ و ڕاسـته‌قینه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوش داوای له خه‌ڵـكی ئێران كرد كه ڕێبازه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یان ڕه‌تبكه‌نه‌وه، وه گوتیشی ئه‌وان ده‌توانن كارێـكی باشـتر ئه‌نجام بده‌ن.