ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌ندامانی فراکسیۆنی سه‌وز له کۆبونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان هاتنه ده‌ره‌وه که تایبه‌ت بوو به گفتوگۆکردن و په‌سه‌ند کردنی یاسای نه‌وت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌بوو. که‌مال که‌رکوکی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکدا گوتی ده‌ستێکی سیاسی‌یانه له پشته‌وه‌ی ئه‌م هاتنه ده‌ره‌وه‌یه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌بوو. ته‌نانه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی له لێدوانێکی فه‌رمی‌دا گوتی ئه‌و هاتنه ده‌ره‌وه‌یه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتی هه‌ڵه بوو.
ئێستاش کۆبونه‌وه‌کان له‌سه‌ر یاسای نه‌وت ده‌ستی پێکردۆته‌وه. جا بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه و کشانه‌وه‌ی لیستی سه‌وز له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌مان‌دا، مێزگردی ئه‌مجاره‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا میوانداری دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان که‌ریم به‌حری و شه‌وقی حسێن ده‌کات