باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، رایان كرۆكه‌ر ده‌ڵێت پشتگیری ئێرانی‌یه‌كان بۆ چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق زیادی كردووه له‌وه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران یه‌كه‌م خولی ووتوێژه‌كانیان له مانگی پێنجی ڕابردوودا به‌ڕێوه برد.
كرۆكه‌ر گوتیشی له میانه‌ی خولی دووه‌می ووتوێژه‌كاندا كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێرانی له عێراق، حه‌سه‌ن كازمی قومی ئه‌نجامیداوه، هه‌ردوولا هه‌ندێ قسه‌ی توندییان به یه‌كتری گوتوه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ئێران له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس كران. ئێران ئه‌و قسه‌وباسانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه گوایا چه‌كی بۆ چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق دابین كردووه و مه‌شق ڕاهێنانیشی پێكردوون.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقیش، نوری ئه‌لمالكی له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوای له ئه‌مه‌ریكا و ئێران كرد یارمه‌تی سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی ووڵاته‌كه‌ی بده‌ن.
ئێران و عێراق و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌كی ئاسایش تایبه‌ت به عێراق، به‌ڵام وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێشتا ماوه باس بكرێت.
ئه‌مه‌ریكاش گوتویه‌تی ووتوێژه‌كان ته‌نها تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق سه‌رباری ئه‌و ناكۆكی‌یانه‌ی له‌گه‌ڵ تاران‌دا هه‌یانه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی و ئازادكردنی ئه‌و ئه‌مه‌ریكی‌یه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی‌یانه‌ی له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون.