رووسیا به‌شداری خۆی له په‌یماننامه‌ی کۆنترۆڵی چه‌کی ئه‌وروپا ڕاده‌گرێت هه‌روه‌ک کرێملن ده‌ڵێت له‌به‌ر "بارودۆخی زۆر نائاسایی".
سه‌رۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتن ڕۆژی شه‌ممه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی مۆر کرد که تیایدا به‌شداری رووسیا له په‌یماننامه‌ی هێزی ته‌قلیدی له ئه‌وروپا ڕاده‌گرێت. له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکدا، کرێملن گوتی به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه نائاساییانه‌ی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاسایشی فیدراسیۆنی رووسیا هه‌یه، ئه‌و بڕیاره‌یانداوه.
ئه‌م بڕیاره‌ی روسیا شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نه‌بوو چونکه به‌ڕێز پوتن پێشتر ئاماژه‌یدا بوو به‌وه‌ی که له‌وانه‌یه پابه‌ندی ووڵاته‌که‌ی خۆی به‌و په‌یماننامه‌یه‌وه ڕابگرێت به‌هۆی هه‌ڵوێستی هێزی ناتۆ له هه‌ندێ به‌ندی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌دا.
جێی باسه، ئه‌و په‌یماننامه‌یه، دابه‌شکردنی سه‌رباز و ئامڕاز و ده‌زگای له‌شکری له کیشوه‌ری ئه‌وروپادا سنوردار ده‌کات که له سه‌ره‌تادا ئه‌و یاسایه له لایه‌ن هێزی ناتۆ و رووسیاوه له ساڵی 1990 دا مۆرکراوه.