بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌بێت، ده‌نگۆی نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی‌یه‌تیه‌کان له عێراق‌دا هه‌یه به تایبه‌تی له نێوان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له لایه‌ک وه‌ک لایه‌نی کوردی و لایه‌نه‌کانی شیعه ئاینزاکان وه‌ک ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراق.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری ناوداری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌م هه‌وڵه‌ی لایه‌نه عێراقی‌یه‌کان ده‌دوێت و ده‌ڵێت هه‌ر چوار لایه‌نی ناوبراو له‌گه‌ڵ یه‌کتری‌دا کۆبونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر هه‌ندێک پرنسیپ ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌ک به‌ره‌و ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌ک پێک بهێنن، به‌ڵام ئه‌و به‌ره‌یه بۆ لایه‌نه‌کانی تریش کراوه ده‌بێت.
دکتۆر عوسمان ده‌ڵێت حیزبی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی و ده‌عوه په‌له ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی خۆیان به‌هێز بکه‌ن به تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێو لیستی ئیئتیلاف یاخود هاوپه‌یمانێتی شیعه‌کان‌دا کێشه‌یان هه‌یه. به‌ڵام ده‌ڵێت کورده‌کان په‌له ناکه‌ن و ده‌یانه‌وێت حیزبی ئیسلامی عێراقی که سه‌ر به سونه‌کانه بێته ناوه‌وه تاوه‌کو نه‌ڵێن ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت به‌ره‌یه‌کی ته‌نها پێکهاتوو له چه‌ند لایه‌نێکی شیعه و کورده‌کان پێک بهێنن.
مه‌به‌ستیش له پێکهاتنی ئه‌و به‌ره‌یه، پشتیوانیکردنه له حکومه‌ت و به‌هێزکردنی ڕه‌وشی حکومه‌تی عێراقی. له‌م باره‌یه‌وه، د. عوسمان ده‌ڵێت " پێم وانی‌یه، پێکهاتنی ئه‌م به‌ره‌یه کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆ له‌سه ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق و حکومه‌ت بکات چونکه له‌وه ناچێت حکومه‌ته‌که سه‌رکه‌وتوو بێت و سه‌رۆک وه‌زیریش که‌سێکی لاوازه و تاوه‌کو ئێستا نه‌یتوانیوه بیسه‌لمێنێت که‌وا سه‌رکه‌وتووه له کاره‌کانیدا."
له وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌م لاوازییه‌ی حکومه‌تی مالیکی بۆته ئه‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌ک به‌سه‌ر خێڵ و عه‌شره‌ته سونه‌کان‌دا دابه‌ش بکات بۆ پاراستنی باری ئاسایشی له عێراق و هێنانه‌کایه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی؟ د. مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت " ئه‌وه هۆیه‌که و هۆیه‌کی تریش هه‌یه و ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاندووه له دژی ئه‌لقاعیده شه‌ڕ ده‌کات و هه‌رچ که‌سێک له‌و شه‌ڕه‌دا هاوکاری بکات، یارمه‌تی ده‌دات. هه‌روه‌هاش ئه‌مه‌ریکا بڕوای به خێڵ و عه‌شره‌ته‌کان زیاتره وه‌ک له لایه‌نه حیزبی‌یه‌کانی که ده‌ڵێن نوێنه‌رایه‌تی سونه‌کان ده‌که‌ین."
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی گفتوگۆ تایبه‌ته‌که‌ی د. مه‌حمود عوسمان له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.