ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه به به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر به‌دواچوون و سه‌رکوتکردنی چه‌کداره فه‌له‌ستینیه‌کان دوا به دوای ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی کردویانه‌ته سه‌ر که‌رتی غه‌ززه. سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆلمه‌رت له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کابنه‌تی حکومه‌ته‌که‌یدا گوتی کرداره له‌شکرییه‌کانی ئیسرائیل له غه‌ززه به‌رده‌وام ده‌بن.
ئۆلمه‌رت گوتی له‌شکر هێرشی ده‌ستنیشانکراو ئه‌نجام ده‌دات هه‌رچ کاتێک ناسنامه و شوێنی ئه‌و تیرۆریستانه‌یان بۆ ئاشکرا ببێت که پیلان داده‌نێن بۆ هێرشکردنه سه‌ر خه‌ڵکانی سیڤیڵی ئیسرائیلی. به‌ڕێز ئۆلمه‌رت ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م تێبینیانه‌یدا دوا به دوای ئه‌نجامدانی سێ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر غه‌ززه که له ئاکامدا 7 چه‌کداری فه‌له‌ستینی تیادا کوژرا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئۆلمه‌رتیش نیشانه‌یه‌کی ئاشکرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی که ئیسرائیل بێده‌نگ نابێت له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونی هێرشی موشه‌کی دوا به دوای کۆنترۆڵکردنی غه‌ززه به شێوه‌یه‌کی توندوتیژانه له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه که گروپێکی چه‌کداری ئیسلامین و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی جوله‌که‌کان ده‌ده‌ن.
ئیسرائیل به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌یه‌وێت، گروپی حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه جیابکاته‌وه له کاتێکدا که هه‌وڵی به‌هێزکردنی حکومه‌تی سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی‌یه‌کان مه‌حمود عه‌باس له که‌ناری خۆرئاوا ده‌دات. بۆ نمونه، ئیسرائیل به نیازه سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلار له داهاته‌کانی باج به به‌ڕێز عه‌باس بدات که پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا به لایه‌نی که‌مه‌وه بڕی 50 ملیۆن دۆلاری بده‌نێ. هه‌روه‌ها ئیسرائیل به نیازه 250 زیندانی فه‌له‌ستینی ئازاد بکات.
هاوکاتیش، ئسیرائیل گوتویه‌تی ئاسایش له پێش هه‌موو شتێکه‌وه دێت و له‌شکر له هه‌ڵمه‌ته‌کانی بۆ سه‌ر که‌ناری خۆرئاوا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ش به ئامانجی ڕێگه گرتن له ته‌قینه‌وه‌ی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عه‌باس ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و به‌رقه‌رارکردنه‌وه‌ی یاسا ئاڵۆزتر ده‌که‌ن.
هاوکات، ئێهود ئۆلمه‌رت پێشوازی له هه‌ندێ له هه‌ڵوێسته‌کانی حکومه‌تی نوێی فه‌له‌ستینی کرد به تایبه‌تی بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی داوییه‌تی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌بێت چه‌کداران کۆتایی به هاندانیان بۆ توندوتیژی بهێنن و چه‌ک دابنێن.