به بۆنه‌ی په‌نجایه‌مین سالیادی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئیسلامی واشنتۆن، سه‌رۆک بوش رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ره‌دانی ناوه‌ندی ناوبراوی کرد و گوتارێکی پێشکه‌ش کرد.
سه‌رۆک گوتی ئازادی ئاینی و مافی تاکه که‌سی له هه‌موو جیهان بلاوده‌بێته‌وه جگه له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست.
سه‌رۆک بوش گوتی توندره‌وان به هه‌ڵه ده‌لێن که‌وا ئه‌مه‌ریکا شهر دژ به ئیسلام ده‌کات، به‌لام ئه‌م توندره‌وانه دوژمنی راسته‌قینه‌ی ئیسلامن و هێرشده‌که‌نه سه‌ر مه‌زارگه ئایینیه‌کان به هیوای ئه‌وه‌ی کاری توند‌و تیژی له نێوان شیعه و سوننه په‌ره پێبده‌ن.
سه‌رۆک هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانکردنی نوێنه‌رێکی تایبه‌تی راگه‌یاند بۆ رێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی، گوتیشی ئه‌مه ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ویستی خۆیان بۆ هاوڕێیه‌تی به‌رده‌وام و دایه‌لۆگ به جیهانی ئیسلامی بگه‌یه‌نن.
شایانی باسه رێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی گروپێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه و په‌نجاو حه‌فت ووڵات تێیدا ئه‌ندامن که پیشتیوانی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی موسلمانان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌که‌ن.