چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، وتووێژكهری باڵای ناوه‌كی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی دا كۆبێته‌وه بۆ وتووێژكردن له سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران. ئه‌و وتووێژه‌ی نێوان عه‌لی لاریجانی ئێران و محه‌مه‌د ئه‌لبه‌ڕادعی ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بڕیاره له ڤیه‌ننا ئه‌نجام بدرێت.
بڕیاریشه ڕۆژی شه‌ممه، لاریجانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا خافیار سۆلانا دا كۆبێته‌وه. ئێران نكۆڵی له‌و ڕاپۆرته ده‌كات كه وه‌زیری ناوخۆی ووڵاته‌كه (موسته‌فا پور موحه‌ممه‌دی) گوتویه‌تی ئێران 100 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو و زیاتر له 150 ته‌ن گازی یۆرانیۆمی هه‌یه. ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئێران ئه‌م ووتاره‌ی دره‌نگانێكی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕاگه‌یاند به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆیی ئێران له ڕۆژی هه‌ینیدا به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌ركرد كه ده‌ڵێت ئه‌و قسانه به هه‌ڵه گێڕدراونه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌كان دوو سزای سنورداری سه‌پاندووه به‌سه‌ر ئێران دا، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ڕازی نابێت پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت كه ده‌توانێت بۆ دروست كردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاری بهێنێت.