ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆك بوش به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی پـرۆسه‌ی ئاشـتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆشـكی سـپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رتدا
كۆبووه‌وه.
ده‌مڕاستی كۆشـكی سـپـی تۆنی سـنۆ ده‌ڵێت وتووێـژه‌كان پـشـتیوانی به‌رده‌وامی ئه‌مریكا بۆ حكومه‌تی ئیسرائیل نیشـان ده‌دات و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌شی كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پـشتگیری له دروسـتبوونی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سـنۆ ده‌شڵێت سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونیدا به‌ڵێنی به سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس داوه پـشتگیری لێ بكات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه به‌ڕێز عه‌باس حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی حه‌ماسی له‌كارخست و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه حكومه‌تێـكی نوێی فه‌له‌ستینی سوێند دا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو پاش شه‌ڕێـكی سه‌خت له‌گه‌ڵ فه‌تح، حه‌ماس به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵی كه‌رتی غه‌ززه‌ی كرد. ئێستا هه‌ر كه‌ناری ڕۆژئاوا له ده‌ستی فه‌تحدا ماوه‌ته‌وه.