ڕۆژی یه‌كشه‌ممه عێراقیـیه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا پاش كۆتایی هێنان به چوار ڕۆژی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ كه دوابه‌دوای ته‌قاندنه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی
چوارشه‌ممه‌ی مه‌زارێـكی پـیرۆزی شیعه‌كان (مزگه‌وتی ئه‌لعه‌سكه‌ریـیه) له سـامه‌ڕا ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆیه سه‌پـێـندرا.
له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 10 تێرۆریسـتیان كوشتووه و 20 گومانباریشـیان له‌میانه‌ی ئۆپه‌راسـیۆنێـكدا ده‌سـتگیركردووه، كه له‌م ئۆپـه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌دا میلیشـیاكانی ئه‌لقاعیده كراونه‌ته ئامانج و نیشـانه.
له ئۆپه‌راسـیۆنه‌كانی به‌غدا و شوێنه‌كانی تریشـدا ده‌سـتگیراوه به‌سه‌ر چه‌ك و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لی دروسـتكردنی بۆمبدا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق گوتویه‌تی له گه‌یشـتنه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی 28 هه‌زار سه‌ربازی تر بۆ عێراق، ئه‌وجا ده‌كرێت كاریگه‌ری ته‌واویان ده‌ربكه‌وێت.
گه‌یتس له سه‌ردانێـكی یه‌ك ڕۆژیدا بوو بۆ عێراق تاوه‌كو له‌لایه‌ن سه‌ركرده له‌شـكریـیه‌كانه‌وه زانیاری بدرێتێ سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریـیه‌كانی ئه‌و زیادبوونه سه‌ربازیـیه كه بۆ كۆمه‌كـكردنی حكومه‌تی عێراق له‌وێ تا ئاگری شه‌ڕی ئاینزایی وڵاته‌كه هێور بكه‌نه‌وه.
گه‌یتس گوتویه‌تی مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌شی فشـارخسـتنه سه‌ر ڕێبه‌رانی عێراق بووه به مه‌به‌ستی هه‌نگاونان بۆ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی.