ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمان له بڵاوكراوه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هۆشـداریان دا به ئێران به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌م شـێوه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پـیتاندنی یۆرانیۆم سوربێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی توندكردنی گه‌مارۆكان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت.
سه‌ركۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش له‌م هه‌فته‌یه‌دا گوتی كه وڵاته‌كه‌ی په‌كی به هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتری گه‌مارۆكان نه‌كه‌وتووه.
بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی مێزگردێـكی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه سـازكردووه:
مه‌سعود كوردپور، ڕۆژنامه‌وان و شیكه‌ره‌وه‌ی كاروباری ئێران.
دكتۆر ئاوات عه‌لی یار، خه‌باتكاری سـیاسی و چاودێری كاروباری ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه.