فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ده‌سـتیان به هه‌ڵـمه‌تێـكی نوێ له دژی یاخیبووانی ئه‌لقاعیده له به‌غدا و
ده‌وروبه‌ری كردووه.
ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پاتریۆس پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌مه‌ی به په‌یامنێران گوت، وه گوتیشی ئامانجی ئه‌و كرده‌وه لهشـكریانه مۆڵـگه و بـنكهكانی ئه‌لقاعیده بووه كه بۆ بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبیلی به‌كارده‌هێنن.
ڕۆبه‌رت گهیتسیش به په‌یامنێرانی گوت كه‌وا پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی پـرۆسه‌یه‌كی سه‌خته.
گه‌یتس به سه‌ردانێـك له عێراقه تاوه‌كو كاریگه‌ری زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان له‌و وڵاته ههڵـبسهنگێنێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا ئال په‌یسن له به‌غداوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.