له‌شكری سریلانكا ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانی 4 بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی به‌وره‌كانی تامیلیان
له‌میانه‌ی شه‌ڕێـكدا له دورگه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه له‌ناوبردووه، وه 30 كه‌سیان له سه‌رهه‌ڵداوه‌كان كوشتووه.
له‌شكر ده‌ڵێت له‌نێو كوژراواندا سێ سه‌رهه‌ڵداوی تیادایه كه خۆیان كوشتووه تاوه‌كو ده‌ستگیر نه‌كرێن. به‌پـێی ڕاپـۆرته‌كانیش سه‌ربازێـك كوژراوه و 17 ی تریش بریندار بوون.
سه‌رهه‌ڵداوه‌كان هیچ زانیاریـیه‌كیان ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵه نه‌داوه.
ئه‌م توندوتیژیـیه‌ی ڕۆژی شه‌ممه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆتایی سه‌ردانه چوار ڕۆژیـیه‌كه‌ی شاندێـكی تایبه‌تی ژاپۆنی بۆ ســریلانـكا، وه گوتیان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ڕابردووی مافی مرۆڤ هه‌بووه له ســریلانـكا، به‌ڵام ژاپۆن یارمه‌تیـیه‌كانی بۆ ئه‌و دورگه‌یه نابڕێت.