باڵاترین ئه‌فسه‌ری له‌شـكری ئه‌مریكا ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یس له‌به‌ر نیگه‌رانیـیه‌كانی سه‌باره‌ت به چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕی عێراق واز له كاره‌كه‌ی ده‌هێنێت.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس په‌یامنێرانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌م هه‌واڵه سه‌رسوڕمان كرد و ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌فسه‌رێـكی دیكه له شوێنی ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یس داده‌نرێت تاوه‌كو له گله‌یـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سـێناتی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان ڕزگاریان بێت.
گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌و پـێشـتر به نیاز بوو ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یس بۆ دوو سـاڵی دیكه له پـۆسته‌كه‌ی بهێڵێته‌وه، به‌ڵام له كۆتایـیدا و له‌به‌ر بارودۆخی سـیاسی ناو واشـنتۆن ئه‌م گۆڕانكاریـیه‌ی به پـێویست زانی.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به شه‌ڕ له نێوان یاسـادانه‌رانی هه‌ردوو پارته سـیاسـیه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت سه‌رله‌نوێ ده‌سـتنیشـانكردنی ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یس ده‌بووه مایه‌ی ناكۆكی نێوان له‌شـكر و ڕێبه‌رانی وڵاته‌كه‌ی.
ژه‌نه‌ڕاڵ پـیته‌ر په‌یسی ته‌مه‌ن 40 سـاڵ ئه‌فسه‌رێـكی پـێـشووی هێزه‌كانی مارینز بووه، وه له مانگی نۆدا خانه‌نشین ده‌كرێت و ئه‌دمیڕاڵ مایك مووڵین كه بۆ ماوه‌ی دوو سـاڵه سه‌رۆكی كرده له‌شـكریـیه‌كانی هێزی ده‌ریایـیه شـوێنی ده‌گرێته‌وه.