كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵـێن خۆكوژێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی داوه به بنكه‌یه‌كی پـۆلیسـدا له باكوری ڕۆژئاوای به‌غدا، وه له‌ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژراون و 22 ی دیكه‌ش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن هێرشـه‌كه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـارۆچـكه‌ی ڕه‌بیعه‌ی نزیـك به سـنووری سوریا ڕوویداوه (نزیكه‌ی 90 كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای شـاری موسـڵ)، وه چوار پـۆلیسیش له نێو كوژراوه‌كاندا بوون.
له به‌غداش ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له نزیـك چـێشـتخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی سه‌در ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی كوشـتووه و 8 ی دیكه‌شی بریندار كردووه.
پـێشـتر له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له به‌غدا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجام دراوه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان زیاتر له 30 گومانباری تێرۆریسـیان ده‌سـتگیر كردووه.
له‌شـكر ده‌ڵێت 16 له‌و گومانبارانه له كرده‌وه‌یه‌كدا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا ده‌سـتگیركراون.
به‌پـێی ڕاگه‌یاندنه‌كانی له‌شـكر بڕوا ده‌كرێت ئه‌وانه ئه‌ندامی تۆڕێـك بووبن كه یارمه‌تیـیان له گواسـتنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ئێرانه‌وه بۆ عێراق ده‌دا، وه هه‌روه‌ها ده‌سـتیشـیان هه‌بووه له ناردنی كه‌سـانی چه‌كدار بۆ ئێران به مه‌به‌ســتی مه‌شـقپـێـكردنیان.
گومانبارێـكی تریش كه بڕوا ده‌كرێت ده‌ستی له بۆمبڕێـژكردنی ئۆتۆمبیل‌دا هه‌بووبێت له هه‌ڵمه‌تێـكی جیادا له پایته‌خت ده‌سـتگیركراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیاش ده‌ڵـێت سه‌ربازێـكی له ناوچه‌ی باكوری ڕۆژئاوای شـاری به‌سره ته‌قه‌ی لێـكراوه و كوژراوه.
له شـاری موسـڵیش چه‌ند چه‌كدارێـك ڕۆژنامه‌وانێـكیان كوشـتووه كه بۆ ئاژانسی ئه‌صوات ئه‌لعێراق كاری ده‌كرد.
له نزیـك فه‌لوجه‌ش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكریـیان ئه‌نجام داوه به مه‌به‌سـتی گورز وه‌شـاندن له گروپـی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده له عێراق، به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌سیش له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا ده‌سـتگیركراون.