له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا شێـخ حه‌مید ئه‌لهایس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕزگاركردنی ئه‌نبار باس له هه‌ڵوێسـتی ئه‌م ڕێـكخراوه و په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عـێراقدا ده‌كات، هه‌روه‌هاش باس له شه‌ڕكردنی ئه‌لقاعیده‌ش ده‌كات.
شێخ حه‌مید له به‌شـێـكی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی پـشـتیوانی له ئه‌لقاعیده ده‌كرد خه‌ڵـكی ئه‌نبار نه‌بوون، به‌ڵـكو لایه‌نێـكی سـیاسی له نێو حكومه‌تی عێراقیدا بوو، كه ئه‌ویش پارتی ئیسلامی عێراقه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی بۆ ئاماده كردوون، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.