وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس هۆشـداری توركیای دا له دژی ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ باكوری عێراق به مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی كه به
ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆریستی له ناو توركیادا تاوانبار كراون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له میانه‌ی ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌یه‌كی ئاسایشی ئاسـیاویدا له سـنگافور ڕۆبه‌رت گه‌یتس له لـێـدوانێـكدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی ئه‌و هاوسۆزه له‌گه‌ڵ نیگه‌رانیـیه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه سـنووریـیانهی كه له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كانه‌وه ده‌كرێته سه‌ریان.
به‌ڵام گه‌یتس هۆشـداری توركیاشی دا به‌وه‌ی هێرشـێـكی تاك لایه‌نه له ناو سـنووره‌كانی عێراقه‌وه نه‌كات. گوتیشی واشـنتۆن ده‌یه‌وێت كار له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا بكات تا یارمه‌تیـیان بدات له كۆنتڕۆڵـكردنی كێشه‌ی تێرۆریزم له ناو خاكی توركیادا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش له هه‌ولێر سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی هۆشـداری توركیای دا له دژی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ ناو سـنووره‌كانی عێراق، وه گوتی ڕێـگه ناده‌ین ناوچه‌ی ئارامی كوردستانی عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.