جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت زۆیڵـكی ده‌سـتنیشـان كرد وه‌كو یازده‌هه‌مین
سه‌رۆكی بانكی جیهانی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له كۆشـكی سـپـی به‌ڕێز بوش ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی نوێنه‌ری پـێشـووی بازرگانی ئه‌مریكا و جێـگری پـێشـووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی ئه‌زموونێـكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌هێنێته پـۆسـته‌كه‌وه.
زۆیڵـك جێـگه‌ی پـۆڵ ۆڵفۆوتز ده‌گرێته‌وه كه بڕیاره له 30 مانگی شه‌شی داهاتوودا به فه‌رمی ده‌سـت له‌كار بكێشێـته‌وه پاش ئه‌و ڕسـوایـیه‌ی دووچاری بووه‌وه له‌مه‌ڕ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله و پایه‌ی یاری خۆی و كارمه‌ندی ئه‌و بانكه.
به‌ڕێز زۆیڵـكیش گوتی بانكی جیهانی ڕۆڵێـكی كاریگه‌ری هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری له جیهاندا و یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌ژێر گه‌شه‌كردندان، گوتیشی ئه‌ركه‌كه ده‌بێت به شـێوازێـكی داهێنه‌رانه ئه‌نجام بدرێت و بێ خۆ به زل زانین، وه ده‌شـڵێت بانكه‌كه ده‌بێت هاریكاری داموده‌زگاكانی تر بكات.