سه‌رۆك بوش سـزای ئابوری نوێی به‌سه‌ر سوداندا سه‌پاند به مه‌به‌ستی فشـارخستنه سه‌ر خه‌رتوم تا توندوتیژیـیه‌كان له ناوچه‌ی دارفوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی ڕابگرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه و له لـێدوانێـكی كورتدا له كۆشـكی سـپـی به‌ڕێز بوش ڕایگه‌یاند كه‌وا 31 كۆمپانیای سودانی دیكه لێـیان قه‌ده‌غه‌كراوه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كار بكه‌ن و یان ده‌سـتیان بگاته سیستمی دارایی ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوش داوای ده‌ركردنی بڕیارێـكی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كرد كه تیایدا قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به سودان توندتر و فراوانتر بكرێت.
سه‌رۆك بوش سه‌رله‌نوێ بارودۆخه‌كه‌ی ناو دارفوری وه‌ك جێنۆسـاید ناوزه‌ند كرد، وه داوای له جیهان كرد سـنوورێـكی بۆ دابنێـن.
سه‌رۆك بوش هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سودانی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیریشی تاوانبار كرد به‌وه‌ی كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ئاشتی له دارفور، وه له‌و به‌ڵـێنانه‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه كه تیایدا قه‌ولی دابوو ڕێـگه به هێزێـكی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات بچنه ناوچه‌كه‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له‌وه‌تای له سـاڵی 2003 وه سه‌رهه‌ڵـداوانی دارفور شۆڕ‌شیان ده‌سـتپـێـكردووه نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س له‌و ناوچه‌یه كوژراون و زیاتر له 2 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش ئاواره بوون.