دادپـرسـانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن سـیخوڕێـكی پـێشـووی ڕوسیایان تاوانباركردووه به كوشتنی ڕوسیـیه‌كی دوور له وڵات ئه‌لێـكسانده‌ر لیتڤینینكۆ له سـاڵی پار و له شـاری له‌نده‌ن،
ده‌ڵێن ئێسـتا هه‌وڵی داناوه ده‌ستی ده‌كه‌ن.
سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا مارگرێت به‌كێت داوای باڵیۆزی ڕوسیای كردبوو و پـێی گوتبوو له‌نده‌ن چاوه‌ڕێی هاوكاریـیه‌كی ته‌واوی مۆسكۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سـیخوڕی پـێشـووی كه ئێسـتا بازرگانه ئه‌ندرێ لوگۆڤۆی بدرێته ده‌ست دادی به‌ریتانیا.
به‌ڵام دواتر خانمێـكی ده‌مڕاستی دادپـرسی گشتی ڕوسیا گوتی ده‌سـتوری وڵات ڕێـگه نادات هیچ هاوڵاتیـیه‌كی ڕوسیا بدرێته ده‌ست وڵاتێـكی تر. ئه‌و به دووریشی نه‌زانی لوگۆڤۆی له ڕوسیا دادگایی بكرێت.
ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له پاش چه‌ند مانگ لێـكۆڵینه‌وه دێت له‌سه‌ر مه‌رگی ڕه‌خنه‌گری
كرێملن لیتڤینینكۆ كه له 23 ی مانگی یانزه‌ی سـاڵی ڕابردوو به‌هۆی ژه‌هری تیشكدار مرد.
لوگۆڤۆی ڕۆژی سێشه‌ممه جارێـكی دیكه حاشای كرد كه هیچ ده‌ستی له‌وه‌دا هه‌بووبێت، وه گوتی مه‌به‌ستی سـیاسی له شـكاته‌كه‌ی به‌ریتانیاوه دیاره.
بێوه‌ژنی لیتڤینینكۆ په‌سنی بڕیاری به‌ریتانیای دا بۆ تاوانباركردنی لوگۆڤۆی، وه داوای له حكومه‌تی ڕوسیا كرد هاوكاری بكات تا بیسـه‌لمێنێت ده‌سـتی له كوشتنی مێرده‌كه‌یدا نه‌بووه.