سه‌رۆك وه‌زیری له‌سه‌ر ڕۆیشـتنی به‌ریتانیا تۆنی بلێر ڕۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی گرین زۆنی شـاری به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی و سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبووه‌وه.
له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانیدا پاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێز بلێر ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی عێراقدا وتووێـژیان له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی كردووه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و به هیچ جۆرێـك په‌شیمان نیـیه له به‌شـداری به‌ریتانیا له لابردنی سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پـێشـووی عێراق.
شـایانی باسه كه‌مێـك دوای گه‌یشـتنی به‌ڕێز بلێر بۆ به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م دوو جار ناوچه‌ی گرین زۆن كه‌وته به‌ر ئاگربارانی هاوه‌ن. به‌ڵام هیچ زیانێـك له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه ئاشـكرا نه‌بووه، وه ڕوونیش نیـیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه په‌یوه‌ندی به سه‌ردانی تۆنی بلێره‌وه هه‌بووبێت.
سه‌ردانی بلێر له كاتێـكدا دێت كه هێزی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا درێژه به هه‌وڵه‌كانیان ده‌ده‌ن له پـێناو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و 3 سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه‌ی كه پـێشـووتر گومبوونیان ڕاگه‌یاندرابوو.
له میانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا هێزی هاوپه‌یمانان ڕۆژی شه‌ممه هه‌ڵمه‌تێـكیان برده سه‌ر ناوچه‌ی عامریه و 9 كه‌سیان به گومانی به‌شـداریبوونیان له ڕفاندنی ئه‌و 3 سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه ده‌سـتگیركرد.
له شـاری باقوبه‌ش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپـۆرته زانیاریـیه‌كان 2 كه‌سیان ده‌سـتگیر كرد كه پـێده‌چێت په‌یوه‌ندیـیان به قاعیده‌ی ناو عێراقه‌وه هه‌بووبێت.
ڕۆژی هه‌ینیش له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی له به‌غدا و پارێزگای دیاله كوژراون.